نەوا-
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر عەلا سەمیر بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی كارەبای ناوەڕاست راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
لەبەشێكی راگەیەنراوەكەدا هاتوە، دادگای تایبەتی تاوانەكانی دژ بە گەندەڵی بڕیاری سزادانی بە زیندانیكردن بۆ ماوەی 7 ساڵ بەسەر بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی كارەبای ناوەڕاست لە وەزارەتی كارەبا دەركردوە، سزاكە بەپشتبەستن بە یاسای دەستەی دەستپاكی بوە.
باسیلەوەشكردوە، دادگا بڕیاریداوە تۆمەتبارەكە پابەند بكات بەگەڕاندنەوەی بەهای داهاتە نایاساییەكە كە بریتییە گەڕاندنەوەی بڕی زیاتر لە 25 ملیار دینار.