خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكانی كەركوك بۆ وەرزی بارانبارین بەردەوامە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگای كەركوك بڵاویكردۆتەوە، هەڵمەتەكانی چاككردنەوە بۆ تۆڕەكانی هێڵی ئاوەڕۆو خاوێنكردنەوەیان لە پێشوەختە بۆ ئامادەكاری بۆ وەرزی داهاتوی بارانبارین لە سەرجەم پارێزگاكەدا بەردەوامە، ئەوەش لەسەر رێمایی محەمەد سەمعان پارێزگاری كەركوك و بە چاودێری ئەندازیارییەوە. 
ئەوەش خراوەتەڕو، بەشێك لە هەوڵەكانی تیمی چاككردنەوە لە پاككردنەوەی مشبەكە لادێییەكان (رێڕەوە لاوەكیەكانی ئاوەڕۆ) و مەنهۆڵەكانی هێڵی سەرەكی ئاوەڕۆی باراو و سەرئاو لە خاشاك و زبڵ و خۆڵ و قوڕو نیشتوەكان بۆ ئەوەی ئامادەبن بۆ كاركردن و بە رێكردنی ئاو بە شێوازێكی خلیسكێنەو چاككردنەوەی وێستگە بەرزكەرەوە سەرەكیەكان لە گەڕەكی شۆرجە سایدی پەنجە عەلی لە نەخۆشخانەی شێرپەنجەوە بۆ وێستگەی سوتەمەنی تاهیر بە رۆیشتن و گەڕانەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group