پەروەردەی سلێمانی داوای پشكنینی مەرجەكانی سەلامەتی لە خوێندگەكان دەكات

50 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە نووسراوێكدا سەرجەم خوێندنگە حكومی ‌و ناحكومییەكانی ناچاركردووە ڕاپۆرتی بەپەلە لەسەر مەرجەكانی سەلامەتیی باڵەخانەكانیان ئامادە بكەن. 
ئاماژە بەوەشدراوە، لێپێچینەوە لە هەر كەمتەرخەمییەك لە بیناكاندا دەكرێت، پێشتر ژمارەیەك لە خوێندنگەكان بەهۆی كۆنی و داڕووخانی بەشێكیانەوە بێ مەرجی سەلامەتی مابوونەوە.
دەرچوونی ئەم فەرمانە لە كاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو كچە خوێندكارێك بە ناوی یارا ئاریان تەمەن 10 ساڵ، لە كاتی كۆتاییهاتنی دەوامی رەسمی لە خوێندنگەی "ڕۆیاڵ كەنەدییانی" ناحكوومی، خۆی كێشا بە دەرگایەكی شووشەدا و بەهۆی شكانی شووشەكە و خوێنبەربوونی توند لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group