نەوا-
سادق عوسمان وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان رایگەیاندوە، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ كەسوكاری شەهیدان كە بتوانن خۆیان لە تەمەنی 65 ساڵی خانەنشین بكەن هەنگاوێكی باشە پشتگیری دەكەن، چونكە كەسانی بەتوانا هەیە دەتوانن لەبواری خۆیان زیاتر خزمەت بكەن دەرفەتێكیشە بۆ كەسوكاری شەهیدان تا لەكاری خۆیان بەردەوامبن.
سادق عوسمان وتیشی، ئێستا بەپێی بڕیار فەرمانبەران لە تەمەنی 63 ساڵی خانەنشین دەكرێن، بەڵام ئەو بڕیارە كەسوكاری شەهیدان دەتوانن سودی لێوەربگرن خەڵكی زۆر هەیە نایەوێت لەو تەمەنە خانەنشین بكرێت، ئەوەش دەرفەتێكی باشەو خزمەت بە كەسوكاری شەهیدان دەكات.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كەسوكاری شەهیدان لەمەودوا دەتوانن تا تەمەنی 65 ساڵی خانەنشین نەبن.