ئەمرۆ راپۆرتی شەهیدكردنی دوو گەنجە كوردەكەی پردێ رادەستی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بریارە ئەمڕۆ لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی شەهیدكردنی دوو گەنجە كوردەكەی پردێ ڕاپۆرتەكەی ڕادەستی سەرۆكوەزیران دەكات.
لیوا مەعن بەدای فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك ڕایگەیاند، ڕاپۆرتێكیان لەبارەی ڕووداوەكەوە ئامادەكردووە و تێیدا ئەوە ڕوونكراوەتەوە كە ئۆپراسیۆنەكەی دژەتیرۆری عێراق بەبێ ئاگاداریی هێزە ئەمنییەكانی كەركوك ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیوەندییان پێوەكردوون و بەڵێنی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان و دادگاییكردنی تۆمەتبارانی داوە.
لای خۆشیەوە ڕێبوار تەها جێگری یەكەمی پارێزگاری كەركوك دڵنیاییدا كە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكە دەكەن و هەموو ڕاسپاردەكان دەخرێنە بەردەم سەرۆكوەزیران و ئەو كەسانەی كەمتەرخەمبوون، دەدرێنە دادگا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group