سەدر لیوایەكی هەڵوەشاندەوەو سوپایەكیشی كرد بە دەزگایەكی مەدەنی

55 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لە پەیامێكدا رایگەیاند: سەربەخۆیی عیراق و كۆتاییهاتنی یەكجارەكی ئەمریكا ڕدەگەیەنن بەم بۆنەیەشەوە هەڵوەشاندنەوەی لیوای یەوم مەوعود رادەگەیەنن و سوپای مەهدیش دەگۆڕن بۆ دەزگایەكی مەدەنی بەناوی دەزگای ئەنساری ئیمام مەهدی.
لەپەیامەكەیدا سەدر داوای لە سوپای ئەمریكا كردوە قەرەبوی سەرجەم ئەو زیانانە بكاتەوە كە بەهۆی داگیركارییەوە بە عیراق گەیشتون و داوای لە هاووڵاتیانیش كردوە سكاڵای یاسایی تۆمار بكەن، هۆشدارییشیدایە ئەمریكاو وڵاتانی دراوسێ دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی عیراقدا نەكەن، تاوەكو عیراق نەخرێتە ناو ململانێ هەرێمییەكانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group