وەزیری دارایی ئێران: ئەمریكا ساڵانێكە خەیاڵی ئەوە دەكات ئابوریی ئێران بروخێت بەڵام خەیاڵیان خاوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
عەلی مەدەنی‌ زادە وەزیری كاروباری ئابووری و دارایی ئێران لە وەڵامی لێدوانەكانی سكۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا سەبارەت بە رەوشی ئابوریی ئێران رایگەیاند، ساڵانێكی زۆرە دەوترێت دوو هەفتەی تر یان مانگێكی تر ئابوریی ئێران تیادەچێت و توشی داڕمان دەبێت، بەڵام بێگومان ڕوداوێكی لەو شێوەیە رونادات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانج لەم جۆرە لێدوانانە دروستكردنی نائارامی و سترێسە لە ناو خەڵكدا، تاوەكو روبكەنە بازاڕی دراو و بەوەش نرخی دۆلار بەرزببێتەوە، بەڵام رێگە بەوە نادەن.
مەدنی‌ زادە سەبارەت بە زیانەكانی شەڕیش ئاشكرای كردوە، لە كۆی نزیكەی 78 هەزار ملیار تۆمان زیانی خەمڵێندراو بۆ یەكە بچوك و ناوەندییەكان، تا ئێستا نزیكەی 45 هەزار ملیار تمەن دراوەتەوە بە زیانلێكەوتوان.
باسی لەوەشكردوە، زیاتر لە 50 هەزار ملیار تمەن وەك زیانی راستەوخۆی دڵنیایی (بیمە) و زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلاریش وەك زیانی پەیوەندیدار بە كەشتی و فڕۆكەكان كۆمەكی دارایی كراون و دراونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group