محەممەد باقر قالیباف: فرۆشتنی نەوت یان بۆ هەمووانە یان هیچ وڵاتێك

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
محەممەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە وەڵامی لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی گەرووی هورمز و هاتوچۆی كەشتییەكان، ئەو قسانەی بە قسەی زل وەسف كرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەو جۆرە لێدوانانە تەنیا دووپاتكردنەوەی بانگەشە كۆنەكانن و راستیی ئەو هەڵوێستانە بۆ هەمووان ئاشكرایە.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران جەختیكردەوە، وەك پێشتر وتوومانە، ئەگەر ئاسایشی ئێمە دابین نەكرێت، هیچ ژێرخانێك ئاسایش و سەلامەت نابێت. 
روونیشیكردەوە، نەتەوەیەك كە خاوەنی مێژوویەكی درەوشاوە و ریشەدارە، هەرگیز بە گەمارۆ و هەڕەشە ناترسێت، قالیباف هۆشداریدا، ئەگەر دەزگای ژمێریاریی ئەمریكا لەم راستییە بنەماییە تێنەگات، ئەوا هەر لە چەرخەی وەرگرتنی زللەی قورس لەلایەن گەلی ئێرانەوە دەمێنێتەوە.
قالیباف لە كۆتاییدا جەختیكردەوە، ئەمریكییەكان با بزانن سەردەمی هەڕەشە و تۆقاندن بۆ لەناوبردنی ئەم نەتەوە شارستانییە كۆتایی هاتووە، سەرانی كۆشكی سپی دەبێت بزانن گەلی ئێران بە هەڕەشە، قسەی زل یان گەمارۆی ئاسمانی و بازرگانی پاشەكشە ناكات و وەڵامی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەر دەستدرێژی و سەركێشییەك، وەڵامێكی توند، پەشیمانكەرەوە، ورد و خێرا دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group