نەوا-
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هێزەكانی پێشمەرگە ئامادەیی تەواویان هەییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەكی چاوەڕواننكراو.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا دڵنیایی دایە هاووڵاتییانی كوردستان كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەوپەڕی ئامادەیی سەربازی و مەیدانیدایە.
باسی لەوەشكرد، پێشمەرگە وەك هەمیشە و لە هەموو قۆناغە سەختەكاندا، ئامادەیی تەواوی تێدایە بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و سەروماڵی هاووڵاتییان، لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ئارامیی خەڵكیشدا لە هیچ گیانفیدایییەك درێغی ناكات لە بەرامبەر هەر هەڕەشە و مەترسییەكدا.