بۆ ماوەی مانگێك چەند كاتژمێرێك كارەبا كەم دەبێتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
فەرمانگای میدیای و زانیاری لە راگەیندراوێكدا بڵاویكردەوە، وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە لە ماوەی مانگێكدا لە ڕێكەوتی 10/2 تا 11/2كۆمپانیای داناغاز، دەست بە پرۆسەی چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر دەكات، بەمەش بەدرێژاییی پرۆسەی چاكسازییەكە، چەند كاتژمێرێك كارەبا كەم دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەماهەنگ دەبن بۆ ئەوەی پرۆسەكە، كەمترین كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی كارەبا هەبێت لەناو پرۆژەی ڕووناكی.
ئەمە لە كاتێكدایە، ساڵانە پرۆسەی چاكسازیكردن لە كێڵگەی كۆڕمۆر لەم مانگەدا دەكرێت، چونكە پلەكانی گەرما دێنە خوارەوە و كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی پێدانی كارەبا دەبێت.