خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ بۆ پزیشكی بەخشرایە سێ زانای ئەمریكای و ئەڵمانیی

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ بۆ پزیشكی بەخشرایە كارڵ دیسرۆتی ئەمریكایی و پیتەر هێگمان و جۆرج ناگڵ لەئەڵمانیا بەهۆی دۆزینەوەكانیان لەبارەی روناكی و ئۆپتۆجینێتیك كە یارمەتیدەر بوە بۆ باشتر تێگەیشتن لەچۆنیەتی كاركردنی مێشك.
تۆماس پێرلمان سكرتێری گشتی ئەنجومەنی نۆبڵ لەسوید رایگەیاندوە ئۆپتۆجینێتیك دەبێتە هۆی داگیرساندن یان كوژاندنەوەی چالاكییەكانی دانە دانەی خانە دەمارییەكانی مێشكی زیندو، ئێستا ئەو شێوازە لە تاقیگەكانی جیهاندا بەكاردەهێنرێت بۆ دۆزینەوەی نهێنییەكانی مێشك.
لەسەرەتای ساڵانی نەوەدەكاندا هێگمان لێكۆڵینەوەی لە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی كلامیدۆمۆناس كرد بۆ روناكی كە چۆن دەتوانێت كاردانەوەی بەرامبەر بە روناكی بێت و گریمانەی ئەوەی كرد كە تاكە پرۆتینە روناكی دەگرێت و وەك كەناڵێكی ئایۆنی كاردەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group