نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی پرۆژەی هەڵسەنگاندنی مەترسییەكانی گەندەڵی لە بواری توێژینەوەی زانستی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو دەستەی دەستپاكی، بە واژۆی ئارام محەمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا لە گشتاندنێكدا دەستپاكی ئەكادیمی لەتوێژینەوەی زانستی خرایە ناو پرۆگرامی خوێندن بۆ گشت بەشەكانی كۆلێژو فاكەڵتی و پەیمانگەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2026- 2027) و ساڵانی دواتر بۆ ماوەی یەك تا دوو هەفتە دەخوێنرێت.
راشیگەیاندوە، دەستپاكی ئەكادیمی لەخوێندنی بەرایی (دیبلۆم و بەكالۆریۆس) هەروەها خوێندنی باڵا (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆراو بۆردی پزیشكی دەخوێنرێن بۆ ئاشنابونی خوێندكاران و قوتابیان.