نەوا-
توركی مالكی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆكایەتی سعودیە بڵاویكردەوە، دوو سەكۆی موشەكهاوێژی حوسییەكانیان لە سەنعای پایتەختی یەمەن تێكشكاندوە.
بەپێی زانیارییەكانی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی ئەمریكا، لەمیانی ئۆپراسیۆنەكانیان، دوو سەكۆی موشەكهاوێژ كە حوسییەكان بۆ هەڵدانی موشەكی بالیستی بەكاریانهێناوە بەتەواوی تێكشكێنراون.
پێشتر حوسییەكانی یەمەن بڵاویانكردبوەوە كە هاوپەیمانی عەرەبی دامەزراوەی نەوتی سەباحەیان لە سەنعای پایتەختی یەمەن كردوەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەكانیان و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەهیچ جۆرە لێدانێك لە سەكۆی موشەكیان بكات.