وەزارەتی كارەبا 50 هەزار هاوبەشی روناكی دەخاتە ناو داشكاندنی 50%ـەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بۆئەوەی 50 هەزار هاوبەشی روناكی سود لەداشكاندنی 50% وەربگرن، پارەی پسوڵەی مانگانەی روناكیان كە كۆی گشتی دەگاتە 20 ملیار دینار گواستراوەتەوە بۆ قەرزی كۆن وەك بەشێك لە كارئاسانییەكانی پڕۆژەی روناكی.
داواشی لە هاوڵاتیان كردوە، سەیری هەژماری خۆیان لە ئی-پسوڵە بكەن ئەگەر قەرزی كۆن جارێكی تر لە هەژمارەكەیاندا دەركەوتوە ئەوە مانای ئەوەیە كە پسوڵەی مانگانەی روناكییەی گواستراوەتەوە بۆ قەرزی كۆن بۆئەوەی وەك هاوبەشێك سودمەند بێت لە داشكاندنی 50%ی كارەبا، لەهەمانكاتیشدا ئەگەر خۆی تۆمار كردبێت لەڕێگەی كورتانەوە ئاگادار دەكرێتەوە.
وەزارەتی كارەبا ئاشكراشیكردوە، ئەم بڕیارە تەنها بۆ ئەو هاوبەشانە جێبەجێكراوە كە ماوەیەكی زۆر بو پسوڵەیان بۆ نەهاتبویەوەو ئێستا پسوڵەیەكی كەڵەكەبویان بۆ دەرچوە بۆئەوەی سود لەم داشكاندنە وەرگرن. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group