رفاندن و بێسەروشوێنكردنی ژنان لە سوریا زیادیكردوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئینستتیوتی نێودەوڵەتی ئازادی ئایینی لەڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد: لەدوای روخانی بەشار ئەسەد لە سوریا، پێشێلكاری و رفاندن و بێسەروشوێنكردنی ژنان و كچانی كەمینە ئایینیەكان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردوەو زۆربەی ئەم پێشێلكاریی و رفاندنانەش ژنانی كۆمەڵگەی عەلەوییەكانی لەسوریا كردوەتە ئامانج.
ئاماژەشیكردوە كە بنەمای راپۆرتەكەی ئینستیتوتی نێودەوڵەتی ئازادی ئاینی لەسەر شیكاریی دەیان راپۆرتی رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ و بەڵگەنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بوە كە لەنێوان ساڵانی 2025 بۆ 2026 بڵاوكراونەتەوە.
جێی ئاماژەیە، سوریا لە قۆناغێكی راگوزەردایەو رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان لە سەرهەڵدانی هەڕەشە ئاینییەكان و نەبونی پاراستنی پێویست بۆ كەمینەكان دەردەبریوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group