410 هەزار كەس بەشدارییان لەخۆپیشاندانی هێلەگ زەردەكان كردوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لۆران نونێز وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا رایگەیاند، 410 هەزار كەس بەشدارییان لەو خۆپیشاندانانە كردوە كە لەلایەن بزووتنەوەی هێلەگ زەردەكان لە شارە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە ئەنجامدراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە پاریسی پایتەخت و ژمارەیەك شاری دیكەی فەڕەنسا خۆپیشاندان ئەنجامدراون، سەندیكای گشتی كرێكارانیش رایگەیاندوە كە 800 هەزار كەس بەشدارییان لەخۆپیشاندانەكاندا كردوو كە 250 هەزار كەسیان لە خۆپیشاندانەكەی پاریسدا بون، تەنها لە یەك رۆژیشدا 135 كەس دەستگیر كراون.
ئەم لێدوانە لە كاتێكدایە كە بزووتنەوەی هێلەگ زەردەكان لە راگەیەنراوێكدا داوای لە فەڕەنسییەكان كردوە كە رۆژی شەممەی داهاتو دوبارە بڕژێنەوە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group