قائیمقامیەتی سلێمانی: 18 پسوڵەی سەرپێچیكردن بۆ شوێنە وەرزشییەكان كراون

2 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەردەوامی چاودێریكردن و بەدواداچون بۆ شوێن و هۆڵە وەرزشییەكان بەمەبەستی دڵنیابونەوە لە جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییە تەندروستی و كارگێڕییەكان، لیژنەی چاودێری تەندروستی و شوێنە وەرزشییەكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری كارو چالاكییەكانی خۆی بۆ مانگی ئەیلولی 2026 بڵاوكردەوە.
ئاماژەشیكردوە، لیژنەكە لەماوەی مانگی رابردودا 125 سەردانی مەیدانی و بەدواداچونیان بۆ شوێنە وەرزشییەكان كردوە، 18 پسوڵەی سەرپێچیكردن بۆ ئەو شوێنانە تۆمار كراون كە پابەندی مەرج  و رێنماییەكان نەبون، هەروەها 16 شوێن ئاگاداركردنەوەیان ئاڕاستە كراوە تا لەماوەیەكی دیاریكراودا گرفت و كەموكورتییەكان چارەسەر بكەن، 5 شوێنی وەرزشیش بەهۆی پابەندنەبون و پەیڕەونەكردنی مەرجە تەندروستییەكانەوە داخراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group