بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیل، تائێستا 76.8%ی دەنگەكان لەو وڵاتە ژمێردراون و هاوپەیمانی بنیامین نەتانیاهۆ توانیویەتی 54 كورسی بەدەستبهێنێت و نەیارەكانیشی توانیویانە 47 كورسی لەكۆی 120 كورسی پەرلەمان بەدەستبهێنن.
لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیل رێژەی بەشداریكردنی 77.7%ی راگەیاند كە بەرزترین رێژەی بەشداریكردنە لەساڵی 1999ـەوە، هەروەها نزیكەی 7% زیاترە لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2022، پێشبینی دەكرێت لە رۆژی پێنجشەممە یان هەینی ئەنجامی كۆتایی ژماردنەوەی دەنگەكان ئەنجام بدرێت.
پەرلەمانی ئیسرائیل كە 120 كورسی تێدایە، پێكهێنانی حكومەت پێویستی بە پشتیوانی لانیكەم 61 ئەندامی پەرلەمان هەیە، واتە هیچ كام لە دوو ركابەری سەرەكی هێشتا نەگەیشتونەتە زۆرینەی پێویست.