عێراق بەرەو دیجیتاڵكردنی تەواوەتیی گومرگەكان هەنگاو دەنێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەستەی گشتیی گومرگەكانی عێراق ڕایگەیاند، بەڕێژەی 100٪ قۆناغەكانی یەكەم و دووەمی سیستمی دیجیتاڵیی گومرگی ئەسیكۆدا - یان تەواوكردووە. 
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئێستاشدا ئامادەكاری دەكرێت بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی سێیەم و كۆتایی كە بڕیارە تا كۆتایی ساڵی 2028 تەواوی مامەڵە گومرگییەكان بكرێنە دیجیتاڵی.
د. سامر قاسم داود بەڕێوەبەری گشتیی دەستەكە لەگەڵ شارەزایانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (UNCTAD) كۆبووەتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆژەكە، هەروەها،  تا ئێستا سیستمەكە لە 25 ناوەندی گومرگیی وشكانی، دەریایی و ئاسمانی جێبەجێ كراوە، كە بەستراوەتەوە بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی و چاودێریی زیرەكەوە.
هاوكات، ئامانج لە پرۆژەكە كەمكردنەوەی ڕۆتین و مامەڵەی دەستیە و شەفافیەت زیاد دەكات و دەبێتە هۆی پاراستنی داهاتی گشتی و زیادكردنی داهاتە نانەوتییەكانی وڵات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group