عێراق دوو بۆریی گواستنەوەی نەوت لە كەركووكەوە بۆ سووریا و توركیا رادەكێشێت

10 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عێراق وردەكاری لەبارەی پڕۆژەی چالاككردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی كەركووك - بانیاس لەگەڵ سووریا ئاشكرا دەكات.
سەلیم روكابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكدا راگەیاند، بەرزترین ئاستی توانای بۆریی بانیاس یەك ملیۆن بەرمیل دەبێ لە رۆژێكدا.
باسی لەوەشكرد،  ئەم هێڵە نابێتە جێگرەوەی بۆریی كەركووك – جەیهان، پڕۆژەكە دانانی هێڵێكی بۆری لەخۆدەگرێ بە ئاراستەی بەندەری بانیاس هێڵێكی دیكەش بە ئاراستەی پێشابوور دەبێ.
سەبارەت بە لایەنی جێبەجێكار و گفتوگۆكان، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، پێشتر یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ هاوپەیمانێتییەكی كۆمپانیا ئەمەریكی و قەتەرییەكان واژۆ كراوە و چەندین لیژنەی هاوبەش پێكهێنراون كە تاوەكو ئێستاش لە گفتوگۆدان.
سەلیم روكابی ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەی هاوبەشی ئابووری، تەكنیكی و گرێبەستكاری پێكهێنراون و بەهیواین تاوەكو كۆتایی ئەم ساڵ گفتوگۆكان بگەنە ئەنجام و بگەینە رەشنووسێكی رێككەوتووی گرێبەستەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group