وەزارەتی ناوخۆی عیراق داوا لە هاووڵاتیان دەكات لەكاتی گۆڕانكارییەكان لە كەشوهەوادا رەچاوی ئاگاداری و رێنمایییەكانی سەلامەتی بن.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەبارەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواو هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین راگەیانراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكردوە، پێویستە هاووڵاتیان لەكاتی ئەو گۆڕانكاریانەدا دور بكەونەوە لە ستونەكانی كارەباو سەرچاوەكانی وزە، بۆئەوەی لە مەترسییەكانی سوتان و كارەباگرتن بەدوربن.
وەزارەتەكە هۆشداریشی داوەتە شۆفێران و داوای لێكردون لەكاتی شۆفێریكردن لەسەر رێگای خێراو لاوەكییەكاندا خێرایی كەم بكەنەوە بۆ پاراستنی گیانیان و رێگری لەڕوداوەكانی هاتوچۆ بكەن بەتایبەت لەو كاتانەی كە ئاستی بینین بەهۆی دابەزینی تەم، خۆڵبارین یان ناسەقامگیریی كەشوهەواوە كەمدەبێتەوە.