رەزایی: دوای ئێران سەرەی توركیاو سعودیەیە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
موحسین رەزایی سكتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگەیاند، لەكۆبونەوەی چوارقۆڵیدا كە لە تاران بەڕێوەچوە، خالد بن سەلمان وەزیری بەرگریی سعودیە وتویەتی، ئیسرائیل دوای تەواوبونی لە ئێران هێرش دەكاتە سەر توركیاو سعودیە.
رەزایی ئاماژەی بەوەشكردوە، هەرسێ وڵاتی توركیاو سعودیەو پاكستان خۆیان داوای سەردانیان كردوەو نوێنەرانیان بە توندی دژی ئیسرائیل قسەیان كردوە، ئەوان لە زۆرێك لە دۆستەكانیان بونەتە حزبوڵڵایی.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئێران، ئیبراهیم كاڵن سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی توركیا نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە هەڕەشەی ئیسرائیل دەربڕیوە، كۆبونەوەكەی نێوانیان هەوڵێكە بۆ دروستكردنی چوارچێوەیەكی ئەمنیی هەرێمیی  كە وڵاتانی ناوچەكە سەركردایەتیی بكەن نەك هێزە دەرەكییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group