نەوا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی پرۆسەی تاپۆكردنی كارتی زەوی بۆ سەنەد لە سنوری پارێزگای هەولێر، بەسەدان كارتی دیكەی زەوی تاپۆ كران.
وەزارەتی شارەوانی ئاماژەشیكردوە، بەگوێرەی زانیارییەكانی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەچوارچێوەی بەردەوامی كارەكانیان بۆ تاپۆكردنی زەویی كارتەكان لەقۆناغێكی نوێدا 516 كارت وەك بەشێك لە زەوییە كارتەكان وێنەی تۆماریان تەواو بوەو ئێستا ئامادەیە.