نەوا-
موجتەبا خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئاواتی ئەمریكا خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی گەلی ئێرانەو هەر هەنگاوێك بەرەو خۆبەدەستەوەدان ئەو سەرمایە گەورەیەی بە هۆی خوێنی شەهیدان و فیداكاریی بەدەستهاتون لەناودەبات.
وتیشی: لە ئەگەری دوبارەبونەوەی دەستدرێژیی ئەمریكا، كاردانەوەی ئێران زۆر فراوانتر دەبێت، كاردانەوەكانی پێشو لە كەنداو و گەروی هورمز بەرامبەر بە دەستدرێژییەكانی ئەمریكا جیهادێكی سەرەتایی بو دژی دەستبەسەرداگرتنی ناوچەكە كە لە ئەگەری دوبارەبونەوەی بەهێزتر دەبێت، مەیدانی كەنداو ەفسانەی ئەمریكای هەڵوەشاندەوەو بێدەسەڵاتی ئەو حكومەتانەشی دەرخست كە پشت بە هێزی دەرەكی دەبەستن.