سزا بەسەر عالیە نسیف و رائید جبوریدا سەپێنرا

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكردوە، دادگای تاوانەكانی دژە گەندەڵی بڕیاری بەندكردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەر عالیە نسیف جاسم پەرلەمانتاری پێشوو دەركردوە، هەروەها سزای بەندكردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەسەر رائید جبوری بەڕێوەبەری گشتیی پێشوی فەرمانگەی تەندروستیی سەڵاحەدیندا سەپاندوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، سزاكە بەهۆی سودمەندبونیان بوە لە كارو بەڵێندەرایەتی و گرێبەستەكانی كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكورو دەستوەردانیان لە ئاڕاستەكردن و خەرجكردنی بڕی گرێبەستەكان بە مەبەستی دەستكەوتنی قازانج.
ئەوەش خراوەتەڕو، ئەو دوو تۆمەتبارە پابەندكراون بە گەڕاندنەوەی بڕی سودمەندبونەكەیان كە دەگاتە بڕی 10 ملیار دینار بەشێوەی هاوبەش و پێكەوەیی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group