نەوا
نایمار دا سیلڤای یاریزانی
بەرازیلی لە هاوینی 2017 بەفەرمی لە یانەی بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە یانەی
پاریس سانت جێرمانەوە کرد، لەو کاتەشەوە تا ئێستا داتای سەرسوڕهێنەری تۆمار
کردووە.
بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان
لە ماڵپەڕی "سپۆرت 360"وە، لەو کاتەوە ئەستێرەکەی
"سیلیساو" پەیوەندی بە یانەی پاریس سانت جێرمانەوە کردووە لەسەرجەم
پاڵەوانێتیەکان 48 ڕووبەڕوبونەوەی ئەنجامداوە،
توانیویەتی 43 گۆڵ تۆمار بکات واتا نێوەندی
ڕێژەی 0.9ی گۆڵێک لەهەر ڕووبەڕوبونەوەیەکدا، هەروەها 23 گۆڵی دروست کردووە و کۆی گشتی لە 66 گۆڵدا بەشدار
بووە.
کۆی گشتی کاتەکانی
بەشداریکردنی 4192 خولەک بووە، واتا لەهەر 97 خولەکێکدا گۆڵی تۆمار کردووە و لەهەر 182 خولەکێکدا
گۆڵێکی دروست کردووە.
لە خولی یانە پاڵەوانەکان
بەشداری 12 یاریی کردووە و خاوەنی 10 گۆڵە و چواری دروست کردووە، کۆی گشتی لە 14 گۆڵدا
بەشداربووە بە نێوەندی ڕێژەی 1.2 گۆڵ لەهەر ڕووبەڕوبونەوەیەکدا،
ئەوەش دەیسەلمێنێت کە ڕەخنە گرتن لە ئاست و توانا هونەریەکانی لێدانە لە خەیاڵ و
دوورە لەڕاستیەوە.