نەوا
کچێکی بەریتانی بەناوی
ئاسیا وایت لەماڵەکەیدا جۆرە جرجێک دەژین کە بە کێش و قەبارە هاوتای سەگێکی بچوک
دەبن، بەوهۆیەشەوە داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات بە هانایەوە بێن.
ئاسیای تەمەن 37 ساڵ کیژێکی
بەریتانیە و کەم ئەندامە و لەناوچەی لامپیس لە لەشاری ندەن دەژی، بە ماڵپەڕی
"دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی ڕاگەیاندووە :" لەماڵەکەمدا پاشەڕۆی جرجی
گەورە بونی هەیە و ژیانیان لێ تاڵ کردوم، خۆراک و جلوبەرگ و ماڵەکەمیان وێران
کردووە، هەندێک جاریش گازم لێدەگرن و بریناداریان کردوم، تەنانەت هەفتەی ڕابردوو
بەهۆی پیسی ئەو جرجانەوە دووجار ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوم و تەندروستیم باش
نییە".
هەروەها دەڵێت :"
جرجەکان زۆر قێزەونن بە قەبارەی سەگێک دەبن، درێژییان دەگاتە 50 سانتیمەتر، وەک
سەگێک یان پشیلەیەک دەبن هێندە گەورەن".
ئاسیا بەتەنها لە ماڵێکدا
دەژی و بەگرتەی ڤیدیۆیی و وێنە دەزگا بەرپرسەکانی ئاگادار کردۆتەوە و داوا دەکات
بە هانایەوە بچن تا لە داهاتودا ئەم گیاندارانە زیاتر نەبن، کە ئەوەش بەگشتی زیان
بە ناوچەکە دەگەیەنێت.