نەوا
کۆمپانیای شیڤرۆلیتی
ئەمریکی هەندێک زانیاری و وێنەی دەربارەی ئوتۆمبێلی "سیلڤیرادۆ"ی جۆری
"پیک ئاپ" ئاشکرا کرد.
وەک لە وێنە و گرتەکاندا
ئاشکرا بووە، نەوەی نوێی ئوتۆمبێلەکە لەو سیلڤیرادۆیە ناچێت کە ئێستا لەنێو
بازاڕەکاندا بونی هەیە، بەڵکو لەڕوخساری دەرەکی و بەتایبەت بەشی پێشەوەدا
گۆڕانکاری گەورەی تێدا کراوە لە لایت و توڵەکان و هەڵکۆڵینی لۆگۆی کۆمپانیا لەسەری، ئەوەش وا دەکات بەشێوەیەکی ناوازە
دەربکەوێت.
بەپێی زانیاریەکان، هەیکەلی
سیلڤیرادۆ هەشت سانتیمەتر لەدەرەوە و ناوەوە درێژتر و پێنج سانتیمەتر پانتر دەبێت
لە جۆرەکانی پێشو، لەناوەوەی ئوتۆمبێلەکە داشبۆردێکی ناوازە دیزاین کراوە کە دوو
سکرینی لەسەرە و هەردوکیان بە "سیستمی تەچ" کاردەکەن، هەروەها تەواوی
خەسڵەتە نوێیەکانی مەڵتیمیدیای تێدا فەراهەمکراوە.
لەڕووی میکانیکیەوە
ئوتۆمبێلەکە هەشت بستۆنە (6.6 لیتر) بەهێزی (600 ئەسپ)، هەروەها بۆکسی گێڕەکەی بە 10 ئاستی
خێرایی دەبێت.