نه‌وا
سه‌رچاوه وه‌رزشیه‌كان ئاشكرایانكرد، نه‌یمار دا سیلڤاى به‌ڕازیلى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى نزیكبوه‌ته‌وه له‌جێهێشتنى یانه‌كه‌ى و یانه پاریسیه‌كه‌ش شوێنگه‌ره‌وه‌یان بۆ دیارى كردوه.
رۆژنامه‌ى "ئاس"ى ئیسپانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئیدارى یانه فه‌ره‌نسیه‌كه شوێنگه‌ره‌وه‌یان بۆ نه‌یمار دیارى كردوه، چونكه ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه‌كه نزیكبوه‌ته‌وه له رۆیشتن بۆ یه‌كێك له یانه گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، نه‌یمارى ته‌مه‌ن 26 ساڵ ده‌یه‌وێت خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و خوله‌كانی دیكه‌ی كیشوه‌ری پیر به‌ده‌ستبهێنێت و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه نایه‌وێت له یانه‌كه‌ى ئێستاى بمێنێته‌وه.
رۆژنامه ئیسپانیه باسى له‌وه‌كردوه، پاریس سان جێرمان، ئه‌نتوان گریزمانى فه‌ره‌نسى و یاریزانى ئێستاى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیان وه‌ك جێگره‌وه‌ى ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڵام بۆ شكاندنى گرێبه‌ستى ئه‌و یاریزانه پێویسته 200 ملیۆن یورۆ بدات.