نه‌وا
شاره‌زایانى بوارى خۆراك سیستمى خۆراكى ناوچه‌ى ده‌ریاى سپی ناوه‌ڕاستیان وه‌ك باشترین سیستمى خۆراك بۆ ساڵى 2019 دیارى كرد.
ماڵپه‌ڕی "پزیشكى" تایبه‌ت به‌ته‌ندروستى بڵاویكردۆته‌وه، شاره‌زایانى بوارى خۆراك ده‌نگیان به 41 سیستمى خۆراكى داوه و كردوویانه به 7 لیسته‌وه، كه چه‌ندین جۆر سیستمى خۆراكى وه‌ك كێش دابه‌زاندن و سیستمى خۆراكى ئاسانى تێدابوه.
شاره‌زایان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، سیستمى خۆراكى ناوچه‌ى ده‌ریاى سپی ناوه‌ڕاست سیستمێكى چالاكه و تێچوه‌كه‌شى تاڕاده‌یه‌ك گونجاوه‌و ده‌توانرێت پێوه‌ى پابه‌ندبیت، چونكه هه‌میشه مرۆڤ سیستمێكى خۆراكى هه‌ڵده‌بژێرێت، كه بتوانێت پێوه‌ى پابه‌ند بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵی هه‌بوو یان ته‌نها بوو.
باس له‌وه‌شكراوه، سیستمى خۆراكى مامناوه‌ند خۆراكه ده‌ریاییه‌كانى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه، كه پێكهاتوه له‌پرۆتینى بێچه‌ورى وه‌ك ماسى، پاقله، رۆنى ته‌ندروست، دانه‌وێڵه‌كانى "گه‌نم، جۆ و شۆفان"، میوه و سه‌وزه‌وات و پاقله‌مه‌نیه‌كان، تائێستاش سیستمى خۆراكى مامناوه‌ند له‌باشترین سیستمه‌كانه له جیهاندا، هه‌رچه‌نده كۆنترین سیستمى خۆراكییه له‌مێژوودا.
ئه‌و شاره‌زایانه رونیشیانكردۆته‌وه، ئه‌وه‌ى سیستمى خۆراكى مامناوه‌ند په‌یڕه‌و ده‌كات ده‌توانێت له برى مه‌عكه‌رۆنى ئاسایى، مه‌عكه‌رۆنى ده‌ستكرد به‌كاربهێنێت، هه‌روه‌ها چه‌ند جۆرێكى تر له دانه‌وێڵه‌كان به‌كاربهێنێت وه‌ك برنجى قاوه‌یى له برى برنجى سپى، هه‌روه‌ها ئامۆژگارى ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه سیستمى خۆراكى مامناوه‌ند په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، هه‌فتانه دووجار ماسى بخۆن.
ساڵى پێشوش سیستمى خۆراكى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست وه‌ك باشترین سیستمى خۆراكى جیهان دیاریكرا.