نه‌وا
كچێكى ئه‌مریكى له‌ئاهه‌نگێكى نێو یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا له ویلایه‌تى جۆرجیا، ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كرێته‌سه‌ر و خۆیشى راسته‌وخۆ په‌خشی ده‌كات.
رۆژنامه‌ى "زه سه‌ن"ى به‌ریتانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌كاتى ئاهه‌نگێكى سه‌ماكردندا، پیاوێك ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كاته‌سه‌ر كچێك، كه په‌خشى راسته‌وخۆى كردوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له په‌خشكردن، هه‌رچه‌نده چه‌ندجارێك هاوار ده‌كات و داواى هاوكارى ده‌كات، به‌ڵام كه‌س ناچێت به‌هانایه‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كچه‌كه چه‌ندجارێك ده‌ڵێت "نه‌خێر .. كه‌سێك یارمه‌تیم بدات"، به‌ڵام كه‌س گوێى پێنادات و دهستدرێژیكارهكهش پێى ده‌ڵێت "بێده‌نگبه". له‌هه‌مان گرته ڤیدیۆییدا كه 12 خولهك به‌رده‌وام بوه، ده‌رده‌كه‌وێت پیاوه‌كه بهمۆبایلهكهى وێنه‌ی كاره‌كه‌ى ده‌گرێت.
ئه‌و كچه، كه ناوى نه‌هێنراوه وتویهتى "یادى له‌دایكبونم بوه و به‌ته‌نیا بوم، ئه‌و پیاوه لێم نزیكبوه‌وه و داواى لێكردم خواردنه‌وه كحولیه‌كان به‌یه‌كه‌وه بخۆینه‌وه، به‌ڵام وتم ناخۆمه‌وه".
ده‌شڵێت "له‌به‌رئه‌وه‌ى یادى له‌دایكبونم بو، پێكێكم خوارده‌وه و دواتر زیاترم خوارده‌وه تا سه‌رخۆش بوم، هه‌ستم به‌وه‌كرد پیاوه‌كه په‌لاماری دام و كاره‌سات رویدا".
ئه‌و كچه له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی تردا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئێستا باشه و سوپاسى هاوڕێ و كه‌سوكاره‌كه‌ى كردووه كه پشتگیری ده‌كه‌ن و ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، كه دادپه‌روه‌رى ده‌وێت.
هه‌رچه‌نده هه‌ر 12 خوله‌كه‌كه له فه‌یسبوكدا بڵاوكرابوه‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك گرته ڤیدیۆییه‌كه لابراوه.