مامۆستایەك دەستدرێژی سێكسی دەكاتەسەر كچێكی 4 ساڵان

05/02/2019 هەمەڕەنگ

نەوا


مامۆستایەك لە هیندستان بەشێوەیەكی دڕندانە دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر كچێكی تەمەن 4 ساڵان و وەك یەكەم كەس بەپێی یاسای نوێی ئەو وڵاتە بۆ دەستدرێژیكارانی سێكسی، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەركرا.
سەرچاوەكانی هەواڵی هیندستان بڵاویانكردوەتەوە، مامۆستاكە ناوی "ماهیندرا سینگ"ە و منداڵەكەی رفاندوە، پاشان لەناو دارستانێكدا دەستدرێژی سێكسی كردوەتەسەر، دوای ئەوەی وا دەزانێت منداڵەكە مردوە بەهۆی كارەكەیەوە، لەناو دارستانەكەدا جێیدەهێڵێت.
ئەو كارە دڕندانەیە كاریگەری زۆر خراپی لەسەر تەندروستی منداڵەكە هەبووە بەشێوەیەك دكتۆرەكانی نەخۆشخانەی نیودەلهی یەك مانگیان پێچوە تا توانیویانە هەناوی منداڵەكە چارەسەر بكەن.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەو وڵاتە ئەوەشیان ئاشكراكردوە، لەئێستادا یاسای هیندستان تایبەت بەدەستدرێژی سێكسی بۆسەر منداڵان گۆڕانكاری تێدا كراوە و بەپێی ئەو یاسا نوێیەش وەك یەكەم كەس سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو مامۆستایە دەركراوە.
لای خۆیشیەوە دادگای باڵای هیندستان بڵاویكردوەتەوە رۆژی 2-3-2019 سزای لەسێدارەدانەكە بەسەر مامۆستاكەدا جێبەجێ دەكرێت.
یاسای هیندستان سزای كەمی بۆ دەستدرێژیكارانی سێكسی و تەنانەت بۆسەر منداڵانیش دیاری كردبو، بەڵام دوای رودانی چەندین كاری دەستدرێژی سێكسی، خۆپیشاندانی فراوان لەو وڵاتەدا ئەنجامدرا و حكومەت و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ناچاركران دەستكاری یاساكان بكەن و سزاكان قورستر بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group