نه‌وا
ئینسا كچه گۆرانیبێژی ئه‌لبانی بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌و كچه گۆرانیبێژه له كوردستان هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه و ئه‌ویش له ماوه‌ی رابردودا به‌ڵێنی داب‌و بۆ ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێك دێته هه‌رێم، هه‌ربۆیه دوێنێ شه‌و له رێی ئینستاگرامی خۆیه‌وه ئاشكرایكرد كه سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامده‌دات و نوسیویه‌تی "سڵاوووو كوردستان، چاوه‌ڕوان بن نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به یه‌كه‌وه ده‌بین".
ئینسا له دایكبوی 19-10-1995ه‌و له تیرانای پایته‌ختی ئه‌لبانیا له‌دایكبوه، له په‌یجی فه‌یسبوكدا زیاتر له 622 هه‌زار لایكی هه‌یه، له ئینستاگرامیشدا زیاتر له ملیۆنێك و 900 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌یه.