نه‌وا
"جۆرج میندونسا"ى ئه‌مریكى و خاوه‌نى به‌ناوبانگترین ماچ له‌مێژوودا، له‌ته‌مه‌نى 95 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌سۆشیه‌تد پرێس" بڵاویكردوتهوه، جۆرج یه‌كێك بووه له سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له‌جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا به‌هۆى ئه‌و ماچه‌ى له‌شارى نیویۆرك كردى، ناوبانگى په‌یدا كرد و وێنه‌ى ماچه‌كه بووه یه‌كێك له ئایكۆنه‌كان له‌جیهاندا.
روونیشكراوه‌ته‌وه، جۆرج میندونسا له‌ته‌مه‌نى 95 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد.
وێنه‌كه بۆ 14-8-1945 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك ئه‌مریكییه‌كان به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتن له‌شه‌ڕو خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانى ژاپۆن، ئاهه‌نگیان گێڕا و بووه به‌ناوبانگترین وێنه‌ى سه‌ده‌ى 20، ئه‌و كچه‌ى لهوێنهكهدایه ناوى "گریتا فریدمان" بوو پهرستاربوو له‌ساڵى 2016 له ته‌مه‌نى 92 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد.
پێشتر میندونسا له‌چاوپێكه‌وتنێكدا وتبوى، له‌و كاته‌دا گریتا فریدمانم بینى و ئه‌و پهرستارانهم بیركه‌وته‌وه، كه له‌سه‌ر ئه‌و كهشتیهبوون كه كارم له‌سه‌ر ده‌كرد و بێ بیركردنه‌وه گرتم و ماچم كرد.
وێنه‌كه له‌لایه‌ن "ئالفرێد ئایسنستایدت" گیراوه و بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن گۆڤارى "یڤ"ى ئه‌مریكیه‌وه بڵاویكرایه‌وه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه بڵاونهكرابوهوه.