نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ 7-3-2019، له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شێره‌ی نه‌قیب بۆ ژنان و منداڵبون، دوو ژن منداڵی سیانه‌یان بوه.
گۆران محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شێره‌ی نه‌قیب بۆ ژنان و منداڵبون له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی "به‌یانی ئه‌مڕۆ، له دوو نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوندا، كه بۆ دوو ژن كراوه، 6 منداڵی "سیانه" به دوو سكه‌كه هاتونه‌ته دونیاوه".
رونیشیكردوه‌ته‌وه، هه‌ردوو نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه له‌لایه‌ن دكتۆرێكه‌وه ئه‌نجامدراوه و ره‌وشی هه‌ردوو ژن و هه‌ر شه‌ش مناڵه‌كه‌ش باش و جێگیره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سیانه‌كان یه‌كێكیان 3 كوڕ بون و یه‌كێكی تریشیان 2 كوڕ و كچێك بون.