نه‌وا
جێنیفێر لۆپێز گورانیبێژی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ ئه‌لێكس رۆدڕیگێزی خۆشه‌ویستی، كه یاریزانی به‌یزبۆڵه، ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریی گۆڕییه‌وه.
له وێنه‌یه‌كدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاویانكردوه‌ته‌وه، رۆدریگێز به ئیمۆجیی دڵ نوسیویه‌تی، "گوتی به‌ڵێ".
لۆپێز و رۆدریگێز له ساڵی 2017ه‌وه پێكه‌وه ده‌ژین. ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ش، ده‌بێته چواره‌م هاوسه‌رگیری بۆ لۆپێز و دووه‌م هاوسه‌رگیری بۆ رۆدریگێز.
جێی ئاماژه‌یه، هه‌ریه‌كه له لۆپێز و رۆدریگێز له هاوسه‌رگیریی پێشتریان یه‌كی دوو منداڵیان هه‌یه.