وەزیری گەشتوگوزاری عێراق داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیانی هەرێم دەكات

17/03/2019 عێراق


وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق هیواخوازە خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ گەشتكردن روو لە شوێنە گەشتیارییەكانی عێراق بكەن، وەك چۆن خەڵكی عێراق روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن.
عەبدولئەمیر حەمدانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق لە میانی وتارێك لە پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتوگوزار كە رۆژی یەكشەممە لە هەولێر كرایەوە، وتی: "هیوادارین گەشتكردن و هاتنی گەشتیاران لەنێوان هەرێم و عێراق زیاد بكات، ئێمە لەم لایەنەوە كراوەین، بەهۆی ئەوەی رۆژانە سەدان و هەزاران كەس لە باشوورەوە دێنە كوردستان، هیوادارین خەڵكی هەرێمی كوردستانیش سەردانی ناوچەكانی كوت و بابل و شوێنە پیرۆزەكانی باشووری عێراق بكەن".
وتیشی:  "ئەمە وادەكات پەیوەندی برایەتیمان لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەكان بەهێزتربكەین. رۆشنبیری و گەشتیاری بەشێكی گرنگی شارستانییەتە، هەروەها یارمەتی گەشەكردنی وڵات دەدات".
پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتوگوزار كە ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمدایە بۆ هاندانی هاتنی گەشتیاری زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group