داوادەكرێت خێزانی چەكدارانی بیانی داعش بگوازرێنەوە بۆ وڵاتەكانیان

25/03/2019 جیهان

بەرپرسێكی خۆبەڕێوبەری باكوری سوریا بوونی هەزاران ئەندامی خێزانی چەكدارانی بیانی داعش لەو ناوچەیە بە مەترسی ناودەبات و داوا دەكات ئەو كەسانە بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.
عەبدولكەریم عومەر، بەرپرسی‌ نوسینگەی‌ پەیوەندییەكانی‌ دەرەوەی‌ ئیدارەی‌ خۆبەڕێوەبەری‌ باكوری سوریا كە ئەوان بە هەزاران چەكداری‌ داعشیان لەگەڵ چەندین ژن و منداڵدا لەگرتوخانەكاندا بەند كردوە كە لە 54 دەوڵەتی‌ جیاوازەوە چوونەتە نێو ریزەكانی‌ داعش. 
بەرپرسی‌ نوسینگەی‌ پەیوەندییەكانی‌ دەرەوەی‌ ئیدارەی‌ خۆبەڕێوەبەری‌ باكوری سوریا هۆشداری دەدات لە بونی‌ هەزاران منداڵ كە لەسەر بیروباوەڕی‌ داعش پەروەردە كراون و وتی: "ئەگەر بێت و دوبارە پەروەردە نەكرێنەوە و نەخرێنەوە نێو كۆمەڵگاكانیان، ئەوا دەبنە مایەی‌ هەڕەشە، چونكە هەر هەڕەشەیەك یان هەر شەڕێكی‌ نوێ بێتە كایەوە، ئەوا دەبێتە هەلێك لەبەردەم دەستگیركراوانی‌ داعش بۆ هەڵاتنیان لەنێو گرتوخانەكان".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group