نه‌وا
له كه‌نه‌دا ژنێك به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كات، به‌ڵام نۆره‌ی چوار ساڵی دیكه‌یان بۆ نوسیوه، هه‌ربۆیه روو له كلینیكێكی تایبه‌ت ده‌كات له‌وێش كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كرێت و به ناچاری رێگه‌ی دادگا ده‌گرێته‌به‌ر تا مافی خۆی وه‌ربگرێت.
میدیای نیشتمانیی كه‌نه‌دا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ژنێكی دانیشتوی ویلایه‌تی برونسویك له ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ برینداربوه و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له حه‌وزیدا، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردوه، به‌ڵام له‌وێ پزیشكه‌كان نۆره‌ی چوار ساڵی دیكه‌یان بۆ داناوه، له كلینیكی تایبه‌تیش چاره‌سه‌ریان نه‌كردوه، هه‌ربۆیه ژنه‌كه له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانییه‌وه رێگه‌ی دادگای گرتوه‌ته‌به‌ر و سكاڵای یاسایی تۆماركردوه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه مایك مێرفی پارێزه‌ری ژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌كات، له ماوه‌ی چوار ساڵدا حه‌وزی ژنه‌كه خراپ ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت تێچوی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌لایه‌ن كۆمپانیای دڵنیاییه‌وه بگیرێته‌ئه‌ستۆ تا له كلینیكی تایبه‌ت چاره‌سه‌ر بكرێت.
تێچوی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه 28 هه‌زار دۆلاری كه‌نه‌دییه و كۆمپانیای دڵنیاییه‌كه نایه‌وێت ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات، بۆیه ژنه‌كه و پارێزه‌ره‌كه‌ی په‌نایان بۆ دادگا بردوه تا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.