پاپای ڤاتیكان رەخنە لە عاشقانی میسی دەگرێت

02/04/2019 وەرزش

نەوا
عاشقانی لیۆنێل میسی بەهرەمەندی تۆپی پێی ئەرجەنتین و بەرشەلۆنە نازناوی (دیۆس)یان پێبەخشیوە، بەڵام بە زمانی ئیسپانی واتەی "خودا" دەگەیەنێت، هەربۆیە پاپای كڵێسای كاسۆلیكی رەخنە دەگرێت و دەڵێت "نابێت بە خودا وەسفی بكەن".
لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی "لاسیكستا"ی ئیسپانی، پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان ستایشی میسی هاونیشتمانی خۆی دەكات، بەڵام دەڵێت "گونجاو نییە بە خودا وەسف بكرێت".
وتوشیەتی "لە رووی تیۆرییەوە ئەو وەسفە بە پیسكردنی پیرۆزییەكان دادەنرێت، نابێت ئەو كارە بكەن..كاتێك خەڵك بە خودا وەسفی دەكەن بەو مانایەیە، كە (دەتپەرستین)، بەڵام تەنها پەروەردگار شایانی پەرستنە".
لە كۆتاییدا جەختدەكاتەوە، كە بینینی میسی لە كاتی یاریكردندا نایابە، بەڵام ئەو خودا نییە.
پاپای ڤاتیكان خۆشەویستی زۆری بۆ تۆپی پێ هەیە، هەروەك ئەندامی یانەی سان لۆرینزۆی شاری بۆینس ئایرسی ئەرجەنتینییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group