نه‌وا
دواى ئه‌وه‌ى ماكینزى بیزوس ژنى دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى ئه‌مازۆن له مێرده‌كه‌ى جیابوه‌وه، بووه سێیه‌م ده‌وڵه‌مه‌نترین ژنى جیهان و سه‌روه‌ته‌كه‌ى ده‌گاته 36 ملیار دۆلار.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، ماكینزى ته‌مه‌ن 48 ساڵ دواى ئه‌وه‌ى له جیف بیزوسى مێردى جیابوه‌وه، 4%ى پشكه‌كانى كۆمپانیاى ئه‌مازۆنى وه‌رگرتوه ئه‌وه‌ش وه‌ك نرخى جیابونه‌وه‌كه‌ى و بووه به‌یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نترین ژنانى جیهان و له پله‌ى سێیه‌مدا دێت.
له‌ئێستادا سه‌روه‌ته‌كه‌ى ماكینزى 36 ملیار دۆلاره و پێش ئه‌و هه‌ریه‌كه له فرانسواز بیتینكور مایرز خاوه‌نى كۆمپانیاى لۆریاڵى فه‌ره‌نسى به 49.3 ملیار دۆلار و ئه‌لێس واڵتۆن تاكه كچى سام واڵتۆن دامه‌زرێنه‌رى زنجیره ماركێته‌كانى وۆڵمارت به 44.4 ملیار دۆلار دێت.
ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى جیهان ئه‌و جیابونه‌وه‌یه‌یان به گرانبه‌هاترین جیابونه‌وه‌ى جیهان ناوبردووه‌و دواى وه‌رگرتنى 4%ى پشكه‌كانى ئه‌مازۆ،ن ماكینزى وازى له پشكى خۆى له‌كۆمپانیاى "واشنتۆن پۆست" هێناوه، كه موڵكی خێزانه‌كه‌یه‌تى، هه‌روه‌ها وازى له پشكه‌كانی له‌كۆمپانیاى "بلو ئۆریجین" هێناوه، كه جیف بیزوس مێردى پێشووى و خاوه‌نى كۆمپانیا ئه‌مازۆن دامه‌زرێنه‌ریه‌تى.
هاوسه‌رگیرى نێوان جیف و ماكینزى چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كى خایاند، به‌ڵام سه‌ره‌نجام به‌هۆى ناپاكى هاوسه‌رییه‌وه له‌لایه‌ن جیف، كۆتایى هات و ئێستا هیچ توڕه‌یى و رقێك له‌نێوانیاندا نییه و به‌ڵێنیان به‌یه‌ك داوه هه‌ر هاوڕێى یه‌كتر بن.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ی پێشوو خاوه‌نى 4 كوڕن و بڕیاریان داوه به‌یه‌كه‌وه گرنگییان پێبده‌ن.