نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی، رێكخراوی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فاونده‌یشن له نۆزده‌هه‌مین ساڵڕۆژی كۆچكردنیدا خه‌ڵاتی زێڕینی "بله" ده‌به‌خشێته كۆمه‌ڵێك كه‌سی نمونه‌یی.
له‌وباره‌یه‌وه ئاكۆ غه‌ریب ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خه‌ڵاتی "بله" به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، له نۆزده‌هه‌مین مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه‌دا، نۆ كه‌س خه‌ڵات وه‌رده‌گرن.
وتیشى "ساڵانی پێشوو پێنج خه‌ڵات دابه‌شده‌كران، كه به پێشمه‌رگه، دایك، خوێندكار، هونه‌رمه‌ند و كاسبكاری نمونه‌یی ده‌درا، به‌ڵام ئه‌مساڵ نۆ خه‌ڵات به‌پێی ساڵیادی كۆچكردنی دانراوه و هه‌ریه‌ك له دایكی نمونه‌یی، هونه‌رمه‌ندی نمونه‌یی، خانه‌واده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید، كه‌سایه‌تی سیاسی و كه‌سانی تێكۆشه‌ر خه‌ڵاته‌كانیان پێده‌به‌خشرێت".
رۆژی 8ی مانگی نیسانی هه‌موو ساڵێك رۆژی كۆچكردنی كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌دیب و رۆشنبیر ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده، كه به "بله" ناسراوه.