مێسی بۆ بەرشەلۆنە: ئەم سێ یاریزانەم ناوێت

پێش 1 هەفتە وەرزش

نەوا
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوای دۆڕانە سەختەكەیان و كردنەدەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، بەئیدارەی یانەكەی وتوە دەیەوێت سێ‌ یاریزان بڕۆن و وەرزی داهاتوو لە بەرشەلۆنەدا یاری نەكەن.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، مێسی داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردوە، وەرزی داهاتوو دەستبەرداری سێ یاریزانی یانەكە ببن ئەوانیش فیلیپ كۆتینۆی بەڕازیلی، ئیڤان راكیتێچی كرواتی و ساموێل ئۆمتیتی فەرەنسی-ن.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەكە، فیلیپ كۆتینۆ نەیتوانیوە ئاستێكی چاوەڕوانكراو پێشكەش بكات و ئیڤان راكیتێچیش لەكۆتا یاری بەرانبەر لیڤەرپۆڵی ئینگلیزی خاڵی لاوازی هێڵی بەرگری بوو، هەروەها ئۆمتیتیش پێگەی سەرەكی لە هێڵی بەرگری لەدەستداوە.
رونیشكراوەتەوە، مێسی هیوای زۆر بوو ئەم وەرزە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستبهێنن، لەكاتێكدا ركابەرەكەی كە كریستیاتۆ رۆناڵدۆیە، لە كۆتا 5 وەرزدا توانیویەتی 4 وەرز ئەو خولە بەدەستبهێنێت لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، بەكرانە دەرەوەش لە خولەكە، مێسی بێهیوا بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group