عیراق داوا دەكات بەهەماهەنگی پاسەوانی كەشتیەكان بكرێت لە ئاوەكانی كەنداو

14/05/2019 عێراق
نەوا
حكومەتی عیراق وێڕای ئیدانەكردنی ئەو پەلامارە تێكدەریەی كرایە سەر چەند كەشتییەك لە ئاوەكانی نزیك ئیمارات، داوا دەكات پاسەوانی بۆ ناوچەی كەنداو تووندبكرێت.
بەپێی بەیاننامەیەك كە وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكردۆتەوە و وێنەیەكی دەست رادیۆ نەوا كەوتووە تیایدا هاتووە، هاوسۆزی خۆیان بۆ دەوڵەتی ئیمارات دەردەبڕن و پشتیوانی دەكەن لە رووبەرووبوونەوەی هەر ئاڵەنگاریەك كە هەوڵبدات سەقامگیری ئەو وڵاتە و سەلامەتی هاوڵاتیانی بخاتە مەترسیەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كردەوە تێكدەرانەیە، دەبێتە هۆی هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی كەنداو بەگشتی، لەبەرئەوەی دروستبوونی كێشە بۆ ئاسایشی كەنداو، كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر سەرجەم وڵاتان لە ناوچەكەدا، هاوكات جەختیشیانكردۆتەوە لەسەر دەستخستنە ناودەستی یەكتر بۆ چڕكردنەوەی هەوڵەكان لە رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەك و گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێك بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە كە لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بە ناوچەیەكی گرنگ سەیر دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group