نه‌وا
دادگای پارێزگای ئۆڵده‌نبێرگ-ی ئه‌ڵمانیا به تۆمه‌تی كوشتنی 85 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كانی دێلمنێهۆرست و ئۆڵدێنبێرگ بڕیاری دا هه‌تا له ژیاندا مابێت نیه‌لس هۆگڵ په‌رستار، زیندانی بكرێت.
سه‌بستیان بوهرمان سه‌رۆكی دادگا، كه بریاری دادگای راگه‌یاند ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و تاوانه‌ی هۆگڵ ئه‌نجامیداوه به عه‌قڵی كه‌سدا نایه‌ت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌هۆی كوشتنی 85 نه‌خۆشه‌وه تا له ژیاندا مابێت له زینداندا ده‌بێت.
بوهرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دادگا وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی ده‌ست نه‌كه‌وتووه و وتی: "ناڕوونی له‌سه‌ر به‌شێكی ئه‌و دۆسیه‌یه لانه‌چووه، ئه‌مه‌یان ئێمه نیگه‌ران ده‌كات".