ریاڵ مەدرید گرنگترین گرێبەستی هاوینەی راگەیاند

07/06/2019 وەرزش

نەوا
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی گرێبەستی كڕینی ئیدن هازارد ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەی چێڵسی ئینگلیزی راگەیاند.


شەوی هەینی یانەی شاهانەی مەدرید بەشێوەیەكی فەرمی رایگەیاند، هازارد بۆتە یاریزانی نێو كەتیبەكەی زێنەدین زیدان و گرێبەستەكەشی تا ساڵی 2024 دەخایەنێت.
هەرچەندە یانەكە نرخی گرێبەستەكەی بڵاونەكردوەتەوە، بەڵام چەند سەرچاوەیەكی وەرزشی و لەنێویاندا كەناڵی سكای سپۆرتس بڵاویانكردوەتەوە، كە بەهای گرێبەستەكە گەیشتۆتە 100 ملیۆن یورۆ.
دەنگۆی ئەوەش هەیە هازارد درێسی ژمارە 7ی تایبەت بە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشوی مێرەنگێ دەپۆشێت و رۆژی پێنجشەممەی داهاتوش بە هاندەرانی ریاڵ مەدریدی دەناسێنن.
هازارد ماوەی 7 ساڵ یاریزانی چێڵسی بوە و دوو نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی و نازناوێكی یورۆپالیگی لەگەڵ یانە لەندەنییەكە بەدەستهێناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group