نەوا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی هاوكاردەبێت لە باشكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، "ئەمریكا هاوكاردەبێت لە باشكردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا."
راشیگەیاند كە لەگەڵ حكومەتی هەرێم كار لەسەر پرسە گرنگەكانی وەك ئاسایشی هەرێم و چاكسازیی ئابوری دەكەن.
لە بەشێكی دیكەی كۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەكەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی كردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و راشیگەیاند" پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سەرۆك وەزیران و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت".