نەوا-
8:40:43 PM 8/3/2019
پێگەی ئاس بڵاویکردۆتەوە کەچەند ھاندەرێکی ریاڵ مەدرید بەمەبەستی گەشتکردن چونەتە فیگۆ و لە یەکێک لە باخچەکانی ئەو شارە پشوویانداوەو ئاھەنگیان گێراوە، کاتێکیش ھاندەرانی سلتا بەمەیانزانیوە ھێرشیانکردونەتە سەریان و شەڕ لەنێوانیان دروستبووە و پۆلیس بەخێرایی چۆتە ناوچەکەو دۆخەکەی کۆنترۆڵکردووە.
ئەوەی جێی ئاماژەیە یەکەم یاری ریاڵ مەدرید لە وەرزی نوێ رۆژی ١٧ی مانگ بەرامبەر بە یانەی سلتافیگۆ دەبێت.