نەوا
رۆژنامه‌نوسێكى دیارى وه‌رزشى ئاشكرایكرد، یانه ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى و پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى نیمار دا سیلڤاى بهڕزایلى رێكه‌وتوون و ئیداره‌ى ریاڵ چاوه‌ڕێى ره‌زامه‌ندى زیدانى راهێنه‌ره.
فێرناندۆ كالاس رۆژنامه‌نوسى دیارى رۆژنامه‌ى ئاسى ئیسپانى ئاشكرایكردووه، یانه پاریس سانجێرمان بۆندێكى بۆ ده‌ستبه‌رداربون له نه‌یمار پێشكه‌شى یانه‌ى ریاڵ كردووه‌و به‌مزوانه‌ش یانه ئیسپانیه‌كه به‌و بۆنده رازیده‌بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، به‌پێى بۆنده‌كه نیمار بۆ وه‌رزێك به‌بڕى 20 ملیۆن یۆرۆ رووده‌كات یانه‌ى ریاڵ و وه‌رزى دواتر به بڕى 180 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، مه‌درید و نه‌یمار ماوه‌یه‌كی زۆره رێككه‌وتون و هه‌موو شتێكیان كۆتایی پێهێناوه ته‌نها ئه‌وه ماوه زێدانى راهێنه‌ر رازی بێت و فلۆره‌نتینۆ پێرێسى سه‌رۆكى یانه‌كه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی زێدان ده‌كات تا گرێبه‌سته‌كه ته‌واو بكات.