ئوستراڵیا.. پەنابەرە كوردە دەستبەسەرەكراوەكە خەڵاتێكی تری وێژەیی پێبەخشرا

12/08/2019 هەمەڕەنگ

نەوا


بەهرۆز بوچانی پەنابەری كوردی دەستبەسەركراو لە دورگەی مانۆس، كە پێشتر باڵاترین خەڵاتی وێژەیی ئوستراڵیای بردبوەوە، رۆژی دووشەممە خەلاتێكی تری گرانبەهای پێبەخشرا.
كتێبەكەی بەهرۆز بە ناوی "هیچ دۆستێك نییە جگە لە چیاكان" وەك براوەی خەلاتی 25 هەزار دۆلاری بیۆگرافیای ئوستراڵیای پێبەخشرا.
پێشتریش ئەو نوسەرە كوردە خەڵاتەكانی ڤیكتۆریان و نیوسات ویڵزی پێبەخشرابوو، كە بڕەكەیان 135 هەزار دۆلار بوون.
بەهرۆز بوچانی خەڵكی ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستانە بە هۆی ئەوەی ویستویەتی بە شێوەی نایاسایی و بە بەلەم بچێتە ئوستراڵیا، ماوەی شەش ساڵە لە دورگەی مانوس لە دەرەوەی ئوستراڵیا دەستبەسەرە.
كتێبەكە باسی ژیانی خۆی و مەینەتی ئەو پەنابەرە دەستبەسەركراوانەی ترە كە تەنها بە هۆی ئەوەی ویستویانە كۆچ بكەن بەرەو ئوستراڵیا لە دۆخێكی ناهەمواردا چەند ساڵە دەستبەسەركراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group